لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازییەكان لههەرێم دەكات

پەرلەمانی کوردستان
SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی تاوتوێكردنی یاسای ماف و ئیمتیازی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ڕەوشی سزادراوان لەچاكسازییەكانی هەرێم و بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی لەماوەی رابردوودا لەسنووری پارێزگای دهۆك دەستگیر كراون، بانگهشێتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازییەكان لههەرێم دەکرێت.
شیرین یونس ئەندامی لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند
“لیژنەکەمان، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت كرا و لیژنەكە بەگرنگی زانی پڕۆژە هەمواری یاسایەك ئامادە بكات بەگفتوگۆ و راوێژكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان”.
وتیشی: “هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس له‌سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه بۆ چاكسازییه‌كان كرا و كێشە و گرفتەكانی خه‌ڵك و ڕه‌وشی چاكسازییەكان تاوتوێكرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنە بڕیاریدا بانگهێشتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازییەكان لههەرێم بكات بۆ لەنزیكەوه ئاگاداربوون و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر هۆكارەكانی دەستگیركردن و چۆنیەتی مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان لەچوارچێوەی مافەكانی مرۆڤ بۆ ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووس و هاووڵاتییانەى كە لەماوەی رابردوودا لەسنووری پارێزگای دهۆك دەستگیركراون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



