ڤیدیۆ:چێڵسی و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان بردنەوەیان تۆمارکرد

دیمەنێک لە یاری پاریس سانجێرمان
SNN Sport
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو بە ئەنجامدانی 8 یاری کۆتایی بە گشت یارییەکانی گەڕی پێنجەم هاتوو یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و چێڵسی و پاریس سانجێرمان بردنەوەی گەورەیان بە دەستهێنا.
لە گروپی پێنجەم، یانەی چێڵسی بە بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر بە یانەی سڤییا بە دەستهێنا، توانی پێشەنگی گروپەکە وەربگرێت و یاریەکەی 4-0 لێبباتەوە.
چوار گۆڵەکەی چێڵسی ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکەکانی 8،54،74،83 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی کراسنۆدەر توانی 1-0 لە یانەی رین بباتەوە.
ریزبەندی گروپی پێنجەم:
- چێڵسی 13 خاڵ.
- سڤییا 10 خاڵ.
- کراسنۆدەر 4 خاڵ.
- رین 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم، یانەی بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانەی لازیۆ کرد، لە ئەنجامدا یاریەکەیان 1-1 بە کۆتا هێنا.
گۆڵی دۆرتمۆند گێرێرۆ تۆماری کردوو گۆڵی لازیۆ ئیمۆبێلی بە لێدانی سزا تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی کلوب بروج توانی 3-0 لە یانەی زینت بباتەوە.
ریزبەندی گروپی شەشەم:
- بروسیا دۆرتمۆند 10 خاڵ.
- لازیۆ 9 خاڵ.
- کلوب بروج 7 خاڵ.
- زینت 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی بەرشەلۆنە لە هەنگاریا توانی 3-0 لە یانەی فیرنسڤارۆش بباتەوە.
گۆڵەکان گریزمان 14،برایسوایت 21،دیمبلی 28 تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە،یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی دینامۆکێڤ بباتەوە.
گۆڵەکانی یۆڤانتۆس چیسی و رۆناڵدۆ و مۆراتا تۆماریان کرد.
ریزبەندی گروپی حەوتەم:
- بەرشەلۆنە 15 خاڵ.
- یۆڤانتۆس 12 خاڵ.
- دینامۆکێڤ 1 خاڵ.
- فیرنسڤارۆش 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، یانەی پاریس سانجێرمان بردنەوەیەکی بە نرخی بە دەستهێنا، توانی 3-1 لە مانچستەریونایتد بباتەوە و بردنەوەیەکی گرنگ بە دەست بهێنێت.
گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان، نەیمار دوو گۆڵ و مارکینهۆس گۆڵەکەی تری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی توانی 4-3 لە یانەی باشاکشهێری تورکی بباتەوە.
ریزبەندی گروپی هەشتەم:
- مانچستەریونایتد 9 خاڵ.
- پاریس سانجێرمان 9 خاڵ.
- لایپزیگ 9 خاڵ.
- ئیستانبووڵ باشاکشهێر 3 خاڵ.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



