ئیخوان موسلیمین بەرەو لیستی رێکخراوی تیرۆری جیهانی هەنگاو دەنێت

SNN
ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، راپۆرتێکی ورد ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات تا گروپی ئیخوان موسلیمین بخاتە لیستی تیرۆری جیهانییەوە، بەهۆی کاری هاندان و پاڵپشتی کردنی تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان لە جیهاندا.
کۆنگرێس ماوەیەکە بە چڕی چاوی خستۆتە سەر تەواوی گروپە توندڕەو ئیسلامییەکان لە جیهادا، تەنانەت ئەو گروپانەشی هێزی چەکداریان نییە، چونکە ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات گروپە بێ چەکەکان لە گروپە چەکدارەکان ترسناکترین و چونکە بەشێوەیەکی بێدەنگ هەزاران گەنج بۆ کاری تیرۆرستی پەروەردە دەکەن، ئیخوان موسلیمینیش یەکێکە لەو گروپانە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بیری تیرۆر بڵاودەکاتەوە.
لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیشدا گروپی ئیخوان موسلیمین لە لیستی تیرۆردا هەژمار دەکرێت، بەتایبەت وڵاتی سعودییە کە دژایەتی ئەم گروپە زۆر بە توندی دەکات و بە لە دین دەرچوویان ناو دەبات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



