“80 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌ولێر له‌ژێر چاودێرى چڕدان و دۆخیان ناجێگیره”

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: 80 تووشبووى كۆرۆنا له‌ژێر چاودێرى چڕدان، ده‌شڵێت: “هه‌رچه‌نده رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ند بن”.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی هه‌ولێر له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا و له و‌ڵامى په‌یامنێرى SNN، رایگه‌یاند: “لە ئێستادا 80 تەختەی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و تایبه‌ته‌كان پڕن لەو نەخۆشانەی كە دۆخییان ناجێگیرە، 40 تەختەیان لە نەخۆشخانەی حكومی و چل تەختەیان لە نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كانن، لە دوو مانگی رابردوودا جاری وا هەبوو لەو ژماریە شوێن نەدەمان تووشبووانی كۆرۆنای لێ دابندرێت، بەڵام ئێستا كەمێك دۆخەكە باشتر بووه”.
وتیشى: “ئێستا ژمارەی تووشبووان بەرەو كەمبوونهوه چووه، هۆكارەكەشى بۆ داخستنی ده‌رگاى قوتابخانە و پابەندی هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیە ئێستاش پێویستمان بە خۆپارێزی هەیە، تاوەكو دۆخەكە بەتەواوهتى كۆنترۆل دەكرێت”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



