دژەتيرۆری عێراق: مانگی رابردوو 60 چەکداری داعش کوژراون

SNN
دەزگای دژەتیرۆری عێراق کوژرانی 60 تیرۆریستی داعشی لە زنجیرە چیاکانی حەمرین راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا دەزگای دژە تيرۆری عێراق بڵاويکردەوە: “ھێزەکانی دژەتیرۆر ئەو حەشارگانەی کە تیرۆریستانی داعش لە چیای حەمرین خۆیان تیادا حەشاردابوو ئاشکراکرد، لە رۆژی 25ی مانگی رابردوو، حەشارگەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردومانکرابوون، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێڕای خاپوورکردنی حەشارگەکان، 60 تیرۆریستی داعش کوژران”.
باسی لەوەشکردووە: “ئەوەش لەدوای ئەوەی ئۆپراسیۆنی (شێری ئامادە) لە مانگی رابردوو بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچووغ ئەنجامدرا و لە میانیدا، 120 حەشارگە خاپوورکران و 27 تیرۆریستیش کوژران، ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە لە ناوچەکە بەرەو زنجیرە چیاکانی حەمرین ھەڵاتن”.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: “ھێزەکانی دژەتیرۆر بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



