
خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
به‌پێی ئه‌وەی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر (230) هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان به‌دیكردووه، (34%) چارهسهركراوان، دوای (6) مانگ تووشی حاڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌ماری مێشك یان كێشه‌ی ده‌روونی بوون.
توێژنه‌وه‌كه له گۆڤاری “لانێست بۆ پزیشكی ده‌روونی” بڵاوكراوه‌ته‌وه و سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا، زیاتر حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشیی مێشكیان لێ به‌دیكراوه، به‌راورد به هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان.
ئه‌و حاڵه‌ته باوانه‌ی له چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا بینراوه، (17%)ی تووشی دڵڕاوكێ بوون و (14%)ی تووشی ناڕێكی له میزاج بوون.
له زانیارییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، نه‌خۆشییه‌كانی مێشك زۆر كه‌متر بوو به به‌راورد به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، بۆ نموونه، (0.6%)ی حاڵه‌ته‌كان تووشی خوێنبه‌ربوون بوون و جه‌ڵته‌ی مێشك به‌رێژه‌ی (2.1%) بووه و له‌بیرچوونه‌وه به رێژه‌ی (0.7%) بووه، به‌ڵام مەترسی تێکچوونی مێشك بە شێوەیەکی گشتی لەو نەخۆشانەی کە نیشانەی سەختی کۆرۆنایان هه‌بووه، زیاتر بووە.
پۆل هاریسۆن، سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی توێژنه‌وه‌كه له زانكۆی ئۆكسفۆرد وتی: “لە کاتێکدا مەترسی لەسەر کۆئەندامی ده‌مار و مێشك کەم بووە، بەڵام دەکرێت بە گشتی کاریگەری لەسەر هەموو دانیشتوانی جیهان “زۆر” بووبێت”، وتیشی: “زۆرێك لەو حاڵه‌تانه درێژخایەنن”.
هاریسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته گرنگی تایبه‌ت به سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی بدرێت، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له داهاتووه‌كی نزیك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، دوای ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


