ژنێک لەنێو فڕۆکەیەکدا منداڵی دەبێت و پزیشکێکی قۆناغی شەشەم بە هانایەوە دێت

0
1227

SNN

کۆمپانیایەکى فڕۆکەوانیى میسر ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکیان لە پایتەختى چادەوە بەرەو قاهیرە کەوتووەتەڕێ و لەڕێگا بەهۆى ئەوەى ژنێک لەناو فڕۆکەکەدا مناڵى بووە فڕۆکەوانەکە بەناچارى ئاڕاستەکەى گۆڕیوە و نیشتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: فڕۆکەیەک لە نەجامیناى پایتەختەوە هاتووە و بڕیاربووە کاتژمێرى 5:50 خولەکى دوێنێ شەو لە فڕۆکەخانەى قاهیرە بنشێتەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکە ئاڕاستەکەى گۆڕیووە و بەناچارى لەفڕۆکەخانەى ئەسوار لە باشورى میسر نیشتووەتەوە ئەوەش بەمەبەستى دڵنیابوون لە تەندروستى ئەو دایکە و مناڵەکەى کە لەناو فڕۆکەکەدا مناڵى بووە، هەموو ڕێوشوێنێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا بەخێرایى گیراوەتەبەر و چەندین کەسى ترى ناو فڕۆکەکە هاریکارى ژنەکەیان کردووە بەتایبەت وا ڕێکەوتووە گەشتیارێک لەناو فڕۆکەکەدا بووە کە خوێندکارى قۆناغى شەشەمى کۆلێژى پزیشکى بووە و مامانى بۆ ژنەکە کردووە.

دواى چارەسەرکردنى گرفتى ئەو ژنەى کە مناڵى بووە، جارێکى تر فڕۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەى قاهیرەى پایتەخت دەستى بەگەشتەکەى کردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this