قاسم ئەعرەجی: بەگوێرەی رێککەوتنێک بەشێکی زۆری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

قاسم ئەعرەجی
SNN
بەگوێرەی خشتەیەکی کاتی، بەشێکی بەرچاوی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکشێنەوە، بەڵام لە رووی ئەمنی و لۆجیستییەوە هەماههەنگیی بەردەوام دەبێت.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەدوای گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لایەنی ئەمریکی بەڵێنیانداوە بەشێکی بەرچاوی هێزەکانیان لەوڵات بکشێننەوە”.
بەوتەی ئەعرەجی رێککەوتن کراوە کە هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەگرنە ئەستۆ.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەوەرێکی گفتوگۆکان باسکردنە لە کشانەوەی بەشێکی دیکەی سەربازانی سوپای ئەمریکا کە لە عێراق جێگیر کراون.
رۆژی 20-ی مانگی ئابی ساڵی پار مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتنی کرد و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا کەوت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


