دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، هاووڵاتییەک لە هەولێر دۆخی تێکدەچێت

0
1715

SNN

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاووڵاتییەک بڵاوکردووەتەوە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێدەرکەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایدەگەیەنێت “دوو رۆژ پێش ئێستا ڤاکسینەکەی وەرگرتووە و رۆژی دواتریش تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە و ئەوەش چاوەڕوانکراوە.”

لە روونکردنەوەیەکدا تەندروستی هەولێر دەڵێت: “سەبارەت بەو بەڕێزەی کەوا نیشانەی لێ دەرکەوتووە دوای وەرگرتنی پێکوتە

لەڕۆژی دووشەمەی ئەم هەفتەیە بەیانییەکەی لە بنکەیەکی تەندروستی پێکوتەی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە، لەڕۆژی دوایی سێشەممە 6/4/2021 تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە.

دەشڵیت: “ئەم نیشانە لاوەکییانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆ ماوە 24 بۆ 48 کاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە”

بەگوێرەی روونکردنەوەکە، تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو کردووە و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێننە خوارەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this