
سەيوان عەلی
SNN
وەزارەتی پەروەردە رايگەياند: “خوێندنی ئەليکترۆنی ئيجبارييە و لە وانەکاندا غيابات وەردەگيرێت”، پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت “بەپێی بڕياری وەزارەتی پەروەردە لە ئەمڕۆوە خوێندنی ئەليکترۆنی دەستپێدەکات”.
سەيوان عەلی بريکاری وەزارەتی پەروەردە بە SNN راگەياند: “خشتەی وانەخوێندن هەيە بۆ خوێندکارا و وانەکان بەشێوەی ڤيدۆ تۆمار دەکرێن، لە سايتەکان و لە تەلەفيزيۆنی پەرەوەردە پەخشدەکرێت و خوێندکار دەتوانێت سودی لێوەربگرێت”.
وتيشی “بەشداريکردن لە وانەکاندا ئيجبارييە و لە خوێندنی ئەليکترۆنيدا غيابات وەردەگيرێت، بەمەبەستی سەرپەرشتيکردنی وانەکان هەفتەی رۆژێک مامۆستاکان دەچنەوە قوتابخانەکان بۆ چاودێريکردنی ئامادەبوونی خوێندکاران لە وانەکاندا و چۆنيەتی بەڕێوەچوونی وانەکان”.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکانيش سەيوان عەلی باسی لەوەکرد: “لە ئێستادا ليژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تێبينی هەيە لەسەر دۆخی خوێندن، ئەوان وەک پەروەردە جارێ قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەن”.
هاوکات، سەبارەت بەوەی ئەمڕۆ خوێندنی ئەليکترۆنی دەستی پێکردووە يان نا، عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەياند: “بەپێی ئەو بريارەی وەزارەتی پەروەردە بڵاويکردووەتەوە بڕيارە ئەمڕۆ خوێندنی ئۆنلاين دەستپێبکات”.
بەپێی راگەيەندراوی وەزارەتی پەرەوەردە کە لە 12ی ئەم مانگە بڵاويکردەوە: “بڕيارە ئەمڕۆ خوێندنی پۆلەکانی يەکی سەرەتایی تا 11ی ئامادەیی بەشێوازی ئەليکترۆنی دەستپێبکات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


