
دۆلار
SNN
بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکان مامەڵە بە جۆرێکی دۆلار دەکەن کە پێی دەوترێت “دۆلاری لیبی”، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش دەڵێت: “ئەو دۆلارە ساختەیە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەم نەکەونە ئەو فێڵەوە”.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە ئەوەیە کە دۆلاری ئەمریکی بلۆککراو لە بانکەکانی لیبیاوە لەکاتی بەهاری عەرەبیدا براونەتەوە دەرەوەی وڵات و گەیشتووەتە عێراق، بەڵام ئەوەی کە مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەو دۆلارە نییە بەڵکو دۆلاری ساختەیە”.
جەبار گۆران رایگەیاند: “ئەوەی کە لە ئارادایە دۆلاری ساختەکراوە نەک پارەی بلۆککراوی وڵاتان، مامەڵەیەکی تەواو نایاسایی بەو دراوە ساختەیە دەکرێت و بە نرخی نیوە دەگۆڕێردرێتەوە”.
وتیشی: “ئەو مامەڵەیە بە دۆلاری ساختە لە سلێمانی ناکرێت، بەڵام لە کەرکوک ئەنجامدراوە و خەڵک هەبووە پارەیەکی زۆری عێراقی گۆڕیوەتەوە بۆ دۆلاری ساختە و دواتر زەرەری کردووە”.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات نەکەونە فێڵی لەوجۆرەوە.
لەبارەی بەهای دۆلارەوە وتی: “لەئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 148 هەزار و 150 دینارە”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



