دوای سعودییە تورکیاش مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە قەدەغە دەکات

بیتکۆین
SNN
بانكی ناوەندیی توركیا هۆشداری لە مەترسییەكانی مامەڵەكردن بەدراوە دیجیتاڵییەكان دەدات و جەخت دەكاتەوە، كە بەكارهێنانی ئەو دراوانە بۆ كڕین و فرۆشتنی كاڵاو خزمەتگوزراییەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
بانكی ناوەندیی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەكارهێنانی هەموو جۆرە دراوێكی دیجیتاڵی لەپێش هەموویانەوە بیتكۆین، وەك ئامڕازێك بۆ كڕینی كاڵاو خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، میكانیزمی كاركردنی ئەو دراوانە لەسەر هیچ جۆرە بنەمایەك رێكنەخراوانو لەژێر چاودێری هیچ دەسەڵاتێكی ناوەندیدانین، بانكی ناوەندیی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی ئەوە سەرچاوەی رێكخستنی دراوە دیجیتاڵیەكان دیارنیە، لەزۆرێك لەكارە نایاساییەكاندا ئەو دراوانە بەكاردەهێنرێت، بەبێ ئەوەی مۆڵەت لەخاوەنەكەی وەربگیرێت یاخود ئاگاداربێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر وڵاتی سعودییەش بەشێوەیەکی فەرمی مامەڵەکردنی بە دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆینەوە حەرامکردوو، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم دراوە هیچ لایەنێک گەرەتی بەوەی تر نادات بۆیە مامەڵەکردن پێوەی حەمرام کرا.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



