“سەماحەتی عەبدولعەزیز ئەلحەکیم هەمیشە داکۆکی کردووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد”

بافڵ تاڵەبانی بۆ سەماحەتی عەبدولعەزیز ئەلحەکیم
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم دەڵێت: بەڕێز و شکۆوە یادی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و نزیکی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە کە بەدرێژایی ژیانی خەبات و تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری و زوڵم و ستەم کردووە و هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردنیش بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد.
هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم لە رۆژانی سەختی خەباتیشدا ھاوپشت و پشتیوانی خەباتی نەتەوایەتیمان بوو، ئەمڕۆ لە یادی ئەو سەرکردەیەدا لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە ھەمان رۆحیەتی خوالێخۆشبوو ھەیە بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر و دووبارە بووژاندنەوەی گیانی پێکەوەبوون و بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان ھێزە شۆڕشگێرەکانی ھەرێم و عێراق بۆ پاراستنی دەستوور و بەھا باڵاکانی گەلی کورد و عێراق، کە دڵنیام سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم درێژەپێدەری ھەمان رێچکە و بیروباوەڕی بەڕێزیانە و پێکەوە دەستلەناودەست دەبین لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی، ئەمنی و ئابووری.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



