
بزوتنەوەی تاڵیبان
SNN
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی به‌رهه‌ڵستكار، ناوچه‌یه‌كی نزیكی كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد، هێرشه‌كه‌ی تاڵیبان پێش ئه‌وه هات، كه هه‌ردوولایه‌نی كابووڵ و تاڵیبان بڕیاریان دا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
ناوچه‌ی “نیرخ” نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له كابووڵه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی “وهرداك” و به ده‌روازه‌ی شاری كابووڵی پایته‌خت ده‌ژمێردرێت، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، كاتێك ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كشانه‌وه كرد، شه‌ڕ له نێوان تاڵیبان و كابووڵ ده‌ستیپێكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كابووڵ، تارق عوریان، رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانیان به تاكتیك له‌و ناوچه‌یه كشاونه‌ته‌وه، كه تاڵیبان ده‌ستیی به‌سه‌ردا گرتووه، له به‌رامبه‌ردا، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ربازگه و بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌دا گرتووه.
ئه‌و ناوچه‌یه 60 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژین و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: له هه‌وڵدان ئه‌و ناوچه‌یه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه تاڵیبان ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی ویلایه‌تی “وهرداك و لۆغار”ی دراوسێی كابووڵدا، ئه‌و رێگه خێرایه‌ی كابووڵ به قه‌نده‌هار له باشووری وڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا شه‌ڕگه‌ی نێوان تاڵیبان و سوپای كابووڵ بوو.
هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تاڵیبان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌نگاوی دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه تا 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو سوپای ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجاری له خاكی ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان، تاڵیبان خۆی له قه‌ره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا نادات و رێگه خۆش ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌یان، به‌ڵام ده‌ست له هێزه‌كانی حكومه‌ت ناپارێزێت، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ی %6 تا %12 له خاكی ئه‌فغانستان كشاوه‌ته‌وه.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



