کۆمسیۆن: ئاوارەکان بە بێ کارتی بایۆمەتری ناتوانن دەنگ بدەن

0
1073

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: تەنها رێگە بە دەنگدانی ئەو ئاوارانە دەدرێت کە کارتی بایۆمەتریان هەیە.

جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندوە: “كۆمسیۆن ڕێگە بە دەنگدانی هیچ ئاوارەیەكی كەمپەكان نادات دەنگ بدات ئەگەر كارتی بایۆمەترییان نەبێت”.

وتیشی: “كۆمسیۆن تیمی تایبەتی بە سەرۆكایەتی ئەندامێكی كۆمسیۆن ڕەوانەی كەمپی ئاوارەكان كردووە بۆ نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان”.

باسی لەوەشکرد: “هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچبەران و كۆمسیۆن لەسەر میكانیزمی دەنگدان لەكەمپی ئاوارەكاندا بەردەوامە”.

بڕیارە لە 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this