بە گەشتێکی تایبەت هاووڵاتیانی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

فڕۆکەخانەیەکی هیندستان
SNN
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی تایبەتی ئاسمانی بۆ هیندستان رێکخراوە و ئەو عێراقییانە دەگەڕێندرێنەوە کە لەو وڵاتەدا گیریان خواردوە.
جیهاد کازم، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راشیگەیاند: رۆژی یەکشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوش دوو گەشتی دیکە بەهەمان مەبەست ئەنجامدەدرێن، گەشتیارە گەڕاوەکانیش دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن و ماوەی 14 رۆژیش لە هۆتێل کەرەنتین بکرێن.
جیهاد وتیشی، زیادبونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق دەبێت لە هیندستان، هەر عێراقییەک ناوی خۆی لە باڵیۆزخانە تۆماربکات و ژمارەیان بگاتە 400 بۆ 500 کەس، ئەوا گەشتێکی ئاسمانیان بۆ رێکدەخەن.
ماوەی چەند هەفتەیەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هیندستان گیریانخواردوە و بەهۆی نەبونی تکتی فرۆکە توانای گەڕانەوەیان نیە، ئەو هاووڵاتیانە خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان چونکە لە هیندستان ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی بڵاوبووەتەوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
3 hours لهمهوپێش



