
لیرەی تورکی
SNN
لیرەى تورکى دابەزینى بەخۆیەوە بینى و نزیکەى لەسەدا یەکى نرخەکەى لەدەستدا، بەوەش دابەزى بۆ نزمترین ئاستى لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى دابەزینى بەخۆیەوە بینیىوە و 0.8%ى نرخەکەى لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، هۆکارى دابەزینەکەش پەستانەکانى سەرییەتى بەهۆى هەڵاوسانەوە لە ئەمریکا، بەهۆیەوە 8.4910 لیرە بەرامبەر یەک دۆلارە، ئەوەش نزمترین ئاستە لەمانگى 10ى ساڵى ڕابردووەوە.
جەختلەوەشکراوەتەوە، ڕۆژى چوارشەممە داتاکان ئەوەیان پیشانداوە کە نرخى بەکاربەران لە ئەمریکا لە مانگى نیسانى ڕابردودا بازى داوە و ئەوەش خێراترین بووە لەماوەى 12 ساڵدا، بەهۆى ئەو داتایانەش نرخى دۆلار بەرامبەر دراوى بازاڕە تازەپێگەیشتووەکان بەرز بووەتەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 hours لهمهوپێش



