بەهۆی هێرشەکانی ئيسرائيلەوە 87 کەس لە غەزە گيانيانلەدەستداوە

SNN
بەهۆی هێرشەکانی ئيسرائيلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە ژمارەی گيانلەدەستدان بۆ 87 کەس بەرزبووە و تا ئێستاش 530کەس برينداربوون”.
وەزارەتی تەندروستیی غەزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ” چوار ھاووڵاتی دیکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل گيانيانلەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە 10ی ئایارەوە تا ئێستا گيانيان لەدەستداوە گەيشتە 87 کەس”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “کە 18کەس لەوانەی گيانيان لەدەستداوە منداڵن و ھەشتیان ئافرەتن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 530کەس”.
ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهۆی پێداگیریی ئیسرائیل لەسەر درێژەدان بە چالاکییەکانی پرۆسەی نیشتەجێبوون لەقودس و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین، ئاگری شەڕ و پێکدادان کەوتۆتە ئەو ناوچەیە، زیاتر لە 300 فەلەستینی برینداربوون، موشەکەکانی حەماسیش لەباشوری قودس زیانی گیانی و مادییان هەبووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



