کونسوڵخانە فەرەنسا: پێویستە عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه

فەرەنسا
SNN
كونسوڵخانه‌ی فەرەنسا له هه‌ولێر په‌یامێكی له‌باره‌ی شه‌هیدبونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سنوری قه‌زای كفری له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە: “پێویست ده‌كات كه هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه”.
كونسوڵخانه‌ی فەرەنسا له هه‌ولێر لهپهیامێكدا رایگه‌یاند: “سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌كه‌ن كه له‌دوای برینداربونی له هێرشێكی داعشدا، له‌شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی ئایاری 2021 له‌قه‌زای كفری، شههیدبوه، كونسوڵخانه‌ی گشتی فڕه‌نسا هاوسۆزی خۆی بۆ هه‌ڤاڵه برینداره‌كانی ده‌خوازێت”.
راشیگەیاندوە: “جه‌نگی داعش جه‌نگی هاوبه‌شی ئێمه‌یه، پێویست ده‌كات كه هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه له‌پێناو ته‌نای هه‌مو عێراقیه‌كان”.
شه‌وی 11ی ئه‌م مانگه، داعش له گوندی “ئۆمه‌ربل”ی سه‌ر به قه‌زای كفری، به قه‌ناس هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌رێكی لیوای 116ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه دوو پێشمەرگە برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان پاش ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه شه‌هیدبوو.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



