سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان داوای راگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات

SNN
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە ئیسرائیل و لایەنە فەلەستینیەکان دەکات وەک رێزێک بۆ جەژنی رەمەزان شەڕ و پێکدادانەکانیان رابگگرن.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە تویتێکدا رایگەیاند: “لەبەر رێزی رۆژانی جەژنی رەمەزان داوا لە ئیسرائیل و لایەنەکانی کەرتی غەزە دەکەم شەڕ و پێکدادانەکان رابگرن”.
گۆتێرێس باسی لەوەشکردوە: “تائێستاش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی بە هۆی ئەو گرژیانەوە کوژراون”.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان باسی لەوەشکردوە: “بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان تەنها دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی توندڕەوی و پەڕگیری لە ناوچەکەدا”.
دوای ئەوەی ئیسرائیل هەوڵیدا چەند خێزانێک لە گەڕەکی شێخ جەڕاحی قودسی رۆژهەڵات دەربکات، خۆپیشاندان ئەو شارەی گرتەوە و دواتر بە هۆی هەڵدانی موشەک لە کەرتی غەزەوە بەرەو شارەکانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی چری ئاسمانی بۆ سەر کەرتی گەزە دەستپێکرد.
تائێستا بە هۆی ئەو شەڕ و موشەکبارانانەوە زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی و حەوت ئیسرائیلی کوژراون.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



