
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم
SNN
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی سێ رۆژە سەردانی كۆماری ئەرمینیا دەکات“.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان”.
وتیشی: “لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2021 دەستپێدەكات، جێگری سەرۆکوەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات”.
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەەشکرد، “لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح بەشدار دەبن”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



