
SNN
دوای ئەوەی 65 کەس کە لە پرۆژەی ئاوی سلێمانی- دوکان کاردەکەن لە پێناو دامەزراندندا داواکارییان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، داواکاریەکەیان پەسەند کرا.
لەماوەی رابردوودا ئەو 65 کەسە کە لە پڕۆژەی ئاوی سلێمانی – دوکان هێڵی دوو کاردەکەن چەند جارێک لە پێناو دامەزراندنیان بە گرێبەستێکی فەرمی لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی مانیان گرتبوو.
بەپێی زانیارییەکانی SNN دوای ئەوەی داواکاریەکەیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان، داواکارییەکەیان پەسەند کراوە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک رەزەماندی لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەستی رەسمی دەربڕیوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



