
رووداوێكى هاتووچۆ له ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: “لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا نۆ رووداوی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگاکە روویانداوە و بە هۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە”.
بەهمەن عەبدوڵا رائیدی هاتووچۆ رایگەیاند: “لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا پێنج رووداوی هاتووچۆ لە دەرەوەی شار و چوار رووداویش لە ناو شاری سلێمانی روویانداوە و بە هۆیانەوە 16 کەس برینداربوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.
ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی سلێمانی بە ئاماژەدان بەوەی ” بەئەندازەی خراپی ڕێگاوبانەکان شۆفێرانیش کەمتەرخەم و ھۆکارن بۆ ڕوداوی ھاتووچۆ”، باسی لەوەکردوە: “لەدوای ھێڵکاری ڕووداوەکان دەرکەوت کە ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکان کەمتەرخەمی شۆفێرانە لە خێرایی لە ڕادەبەدەر و سەرقاڵ بوون بە مۆبایل وتئپەڕاندنی ھەڵە ھۆکاری ڕووداوەکان بوون ئەمە جگە لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان کە پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نابن و دواجار کارەسات دەخوڵقێن”.
داواش لە شۆفێران دەکات، “لە پێناو ئەوەی جەژن لە خۆیان و ئازیزان و کەسانی تریش تێکنەدەن پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



