پەرلەمانی کوردستان: دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێم لە تورکیا مایەی قبوڵکردن نییە

SNN
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “دەستدرێژیکردنە سەر هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا مایەی قبوڵکردن نییە و ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا”.
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، “ئێمە زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێک کەسی توندڕەو دور لەهەمو بەها مرۆییەکان کردویانەتە سەر ماڵباتێکی کورد کە مەبەستی بەسەربردنی پشوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەشاری هەولێرەوە سەردانی شاری مێرسین-یان کردوە لەتورکیا”.
راشیگەیاندوە: “ئەو دەستدرێژییە مایەی قبوڵکردن نییە و ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەرچی زووە تاوانباران بەسزای خۆیان بگەیەنن و چیتر ڕێگەنەدەن ئەو تاوانە قیزەونانە دوبارە ببنەوە”.
رۆژی پێنج شەممە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە پارێزگای مێرسی تورکیا چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی خەڵکی هەولێر و بەهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بەسەختی برینداربوو، کە لەئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



