سەرکردایەتی یەکێتی: پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەبێتە مایەی تەبایی و یەکڕیزی

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جەخت لە گرنگی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان دەکاتەوە و سەبارەت بە رەوشی ناوچە جێناکۆکەکانیش رایگەیاند: “باشترین رێوشوێنی دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان له‌و ناوچانە به سه‌رخستنی ژیرانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ 20-5-2021 به سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆكان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له سلێمانی كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرتبوهخوهی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی پێكهێنانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لێكتێگه‌یشتنی چه‌ند لایه‌نێكی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره رۆژی 10-10-2021 ئه‌نجامبدرێت.
باسی لەوەشکردوە: “ئه‌و هاوپه‌یمانی و لێكتێگه‌یشتنه ده‌بێته مایه‌ی ئارامی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی كوردستانی كه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی زۆر پێویستن”.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی راشیگەیاندوە:”هه‌روه‌ها وێرای پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و رێكخستن و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به بۆنه‌ی 46 هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و 45 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لال، ئۆرگانه‌كانی راسپارد به ره‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا، یاده مه‌زنه‌كه به جۆش و خرۆشی یه‌كێتیانه‌وه بكه‌نه‌وه و راگه‌یاندنه جیاجیاكانی یه‌كێتیشی راسپارد ئه‌و ئه‌ركه حزبی و نیشتمانیه جێبه‌جێبكه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له ئاستی ره‌وشی ئه‌منی، سیاسی و خزمه‌تگوزاریی، ناوچه جێناكۆكه‌كان به گشتی و كه‌ركوك و خانه‌قین به‌تایبه‌تی كرد و پێیوابوو باشترین رێوشوێنی دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان له‌و ناوچانه به سه‌رخستنی ژیرانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت.
له‌باسی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ته‌ئكیدیكرده‌وه، له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ده‌بێته‌ی مایه‌ی دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ش، تایبه‌ت بو به ژیانی رێكخراوه‌یی حزبی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


