قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پرسی چاکسازی و دیموکراسیدا هاوکارمانبێت

SNN
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوكار بێت تا هەرێم لەسەر رێچكەی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییەكان و بەھاكانی دیموكراسی بێت.
قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ لەھەولێر پێشوازی کرد لەخاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی ئێستاى عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەربارى تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کەپێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر هەبێت لەنێوانیاندا.
هاوکات جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و راشیگەیاند: بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە دەبێت پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد بەرێوەبچێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.
لەبارەی چاكسازییەكانی حكومەتی ھەرێم، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاكسازی لەسێكتەرە جیاوازەكان و جەختیكردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوكاری ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لەسەر رێچكەی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییەكان و بەرجەستەکردنی بەھاكانی دیموكراسی بێت.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



