لیوا قارەمان کەمال: بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە چاوەڕێی بڕیاری سیاسی یەکێتی و پارتین

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگە
SNN
هاوپەیمان بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە چەند پێشنیازێکیان خستوەتە بەردەم یەکێتی و پارتی، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگەش دەڵێت: “چاوەڕێی پەسەندکردنی یەکێک لەو پێشنیازانەین بۆ ئەوەی وەک وەزارەتی کاری پێبکەین”.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگە بە SNNی راگەیاند: “یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتدا پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە”.
وتیشی: “هاوپەیمانان و لەناویاندا هۆڵەندا لەو بارەوە پێشنیازیان خستوەتە بەردەم هەر دوو حزبی سەرەکی واتە یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی ئەو دوو حزبە بڕیار بدەن لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە”.
باسی لەوەشکرد: “ئەگەر ئەو بڕیارە بدرێت، یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەبێتە بابەتێکی تەکنیکی و ئاسان، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری یەکێتی و پارتیین بۆ ئەوەی یەکێک لەو پێشنیازانە هەڵبژێرن و وەک وەزارەت و هێزی پێشمەرگە کاری لەسەر بکەین”.
پێشتر کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: “لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێشنیازێکمان پێشکەش بە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 و هەردوو لایەنە سیاسییەکەش کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی و پێشموایە کە ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسەند کرا و سەرکەوتوو بوو، زۆربەی کێشەکانی پێشمەرگە چارەسەر دەبن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


