وه‌زاره‌تی بازرگانی: ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابه‌شده‌كرێت

گەنمی جوتیاران
SNN
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هەرێم رایگه‌یاند: “له‌دو ھه‌فته‌ی داھاتوو چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خه‌رجده‌كرێت”.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە: “وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و بڕه پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستاتی به‌چه‌ك ناردوه كه بۆ ساڵی 2020 لای وه‌زاره‌تی بازرگانی مابوو، به‌وشێوه‌یه‌ش پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 هه‌مووی دێت، له هه‌فته‌ی ئاینده‌شدا ڕێكاره‌كانی ئیداری ده‌ستپێده‌كه‌ین و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “بۆ هەولێر 11 ملیار و 907 ملیۆن دینار، بۆ سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن دینار و بۆ دهۆکیش 10ملیار و 765 ملیۆن دینار هاتووە و دابەش دەکرێت”.
سەبارەت بە وەگرتنی گەنمی ئەمساڵیش بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی دیکەدا رایگەیاندوە: “هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کردووە تاوەکو لە رۆژانی داهاتوودا بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی بڕی گەنمی دیاریکراو وەربگرێت”.
باسی لەوەشکرد: “ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێک گەنم 50 هەزار دینار زیادکراوە. لەکاتێکدا ساڵی رابردوو، بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن تۆن بوو، حکومەتی عێراق تەنیا 390 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت”.
بەوتەی نەوزاد شێخ کامیل بۆ ئەمساڵ نرخی وەرگرتنی هەر تۆنێک گەنم بە پێی جۆرەکەی بەمشێوەیە:
1- گەنمی نمرە یەک بە (610) هەزار دینار
2-گەنمی نمرە دوو بە (530) هەزار دینار
3- گەنمی نمرە سێ بە (470) هەزار دینار
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی بەغدان تاوەکو ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی سایلۆکانەوە دەست بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بکەین.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



