جۆ بایدن: کارێک دەکەین حەماس نەتوانێت جبەخانەی چەکەکانی دروستبکاتەوە

جۆ بایدن
SNN
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان بۆ کەرتی غەزە”، باسی لەوەشکرد: “کارێک دەکەین کە حەماس نەتوانێت جبەخانەی چەکەکانی دروست بکاتەوە”.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان رایگەیاند: “بۆ ئەو مەبەستە لەپەیوەندی چڕدابووین لەگەڵ میسر و چەند وڵاتێکی دیکە و دەسەڵاتی فەلەستینی”.
وتیشی: “ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بە گەلی غەززە و هەروەها بۆ بنیاتنانەوەی کەرتەکە”.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە: “هاوکاریەکانیان بۆ کەرتی غەزە لە رێگەی دەسەڵاتی فەلەستینییەوە دەبێت نەک بزوتنەوەی حەماس”.
بایدن راشیگەیاند: “کارێک دەکەن بزوتنەوەی حەماس نەتوانێت جارێکی تر جبەخانەی چەکەکانی دروستبکاتەوە”.
دوای 11 رۆژ شەڕ شەوی پێنج شەممە ئیسرائیل و گروپە فەلەستینیەکانی کەرتی غەزە ئاگربەستیان راگەیاند.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



