لە دوو شاری باکوری کوردستان تەقینەوە لە فڕۆکەخانەکانی سوپای تورکیا روویاندا

SNN
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە: “لە شارەکانی شرناخ و ئیلیحی باکوری کوردستان دوو بنکە و فڕۆکەخانەی سەربازی تورکیا کرانە ئامانج”.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە: “شەوی پێنج شەممە لە شاری شرناخ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بارەگای سەربازی تورکیا کە هاوکات ناوەندێکی فڕۆکە سەربازییەکانە روویداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “دوای تەقینەوەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی ئەو بنکە سەربازیە کراون”.
هاوکات ئەوەشی خستوەتەڕوو: “شەوی رابردوو لە شاری ئیلحی باتمانیش سێ تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی سوپای تورکیا روویانداوە و دواتر ژمارەیەک زریپۆش و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی ئەو بنکە سەربازیە کراون”.
کردنەئامانجی ئەو بنکە سەربازیانە دوای ئەوە دێن، کە شەوی 18ی ئایاریش لە فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ئامەدی باکوری کوردستان دوو تەقینەوە روویاندا و دواتر هێزی پاراستنی گەل هەپەگە چالاکیەکەی گرتبوە ئەستۆ.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



