
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
SNN- عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هیچ جیاوازییەك بكەن لە تۆماركردنی سزای سەرپێچی و غەرامەی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاكانی هەرێم، بۆ ئەومەبەستەش بەفەرمی و نافەرمی هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە، هاوكات وتەكانی پەرلەمانتارێكی پارتیش لەوبارەیەوە ڕەتدەكاتەوە.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: “ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی ئەو ڕێنمایی و بڕیار و یاسانە كاردەكەین كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاریكراون، هەر لەوچوارچێوەیەشدا هیچ جیاوازییەكمان نەكردووە لە تۆماركردنی سزا و غەرامە لە كامێراكانی هاتوچۆ بەسەر ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆك”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “جێگەی سەرسوڕمانە كاتێك دەوترێت گوایە سزا و غەرامەی ئۆتۆمبێلی ژمارەی هەولێر تۆمار ناكرێت لای ئێمە، بۆیە هەركەس و لایەنێك بیەوێت لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم بابەتەدا بكات ئێمە دەرگامان واڵایە و هەموو بەڵگە و زانیارییەكی پێویست دەخرێتە بەردەست”.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە: “تائێستا بەشێویەكی فەرمی یاخود نافەرمی لەلایەن هیچ كەس و لایەنێكەوە داوایەكی لەوشێوەیەمان لێنەكراوە غەرامە و سەرپێچی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەولێرتۆمار نەكەین، چونكە ئەوە كارێكی تەواو نایاساییەو لەگەڵ یاساو ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ یەكناگرێتەوە”.
وتەكانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لەكاتێكدایە كە دوێنێ بەهمەن كاكە عەبدوڵا بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەكردبوو، كە گوایە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تۆماری سەرپێچی بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر نانوسن، لەبەر ئەوەی پارەی غەرامەكەی دەچێتەوە بۆ هەولێر.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



