کازمی: پەرچەکرداری دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی پێشێلکاری دەستوورە

موستەفا کازمی
SNN
مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغداوە روونکردنەوەیدا و وتیشی: پەرچەکرداری دەستگیرکردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حەشدی شەعبی پێشێلکاری دەستوورە.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری له‌ناوچه‌ی سه‌وز مستەفا کازمی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزێكی ئاسایشی عێراقی به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادگایان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و به پشت به‌ستن به سكاڵایه‌ك جێبهجێكردووە لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ناوبراو پێكهێناوه.
وتیشی، “لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگری ناوخۆ، هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێندراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه ئاراسته‌ی ده‌ستگیركراوه‌كه كراوه، ئێستاش له ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكاندایه تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن”.
مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكرد: “په‌رچه‌كرداری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك گروپی چه‌كداریه‌وه پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستوری عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانه، ئێمه‌ش به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێمان له‌باره‌ی ئه‌و جموجۆڵانه ده‌ستپێكردوه”.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكراشیكرد: “پاراستنی ئاسایشی وڵات و رێگریكردن له تێكدانی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و سهركێشییهكان له‌م قۆناغه مێژوییه‌دا، به‌رپرسیارێتییه‌كی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانه، بۆیه ئێمه بانگ له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت بكه‌نه كاری له‌پێشینه‌یان”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



