دوو وڵاتی عەرەبی ملیۆنان دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەزە تەرخاندەکەن

غەزە، فۆتۆ:REUTERS
SNN
قەتەڕ و میسر بە بڕی سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کەرتی غەزە تەرخانکردووە کە بەهۆی گرژییەکانی ئەم دواییەوە تووشی زیانبوون.
قەتەر رایگەیاندووە کە بڕی 244 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی 73 بینای حکومی و ئاو و ئاوەڕۆی غەزە تەرخانکردووە.
هاوکات میسر رایگەیاندووە کە بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەزە تەرخانکردووە و ئەو پارەیەش بۆ ئەو شوێنانەیە کە مووشەکەکانی ئیسرائیلی بەرکەوتووە.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس 11 رۆژی خایاند و بەهۆیەوە زیان بەر بەشێک لە باڵەخانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیش پشتیوانییەکانی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین دووپاتدەکەنەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



