کەسانێک دەیانەوێت کێشەی ئەمنی و سیاسی دروستبکەن تا رێگربن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ دواین ئەو پێشهاتوو خۆپیشاندانانەی کە لە عێراقدا روودەدات تێدا باسکرا.
کازمی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: ئەم حکومەتە بۆیە دروستبووە تا بەرپەرچەی تەواوی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە کە چەندین ساڵە کەڵەکە بووە، خەریکە بەهۆی سەرکێشی کۆمەڵێک لایەنەوە ئەو هەوڵانە بە تەواوی لە دەستدەچن، ئەو جوڵە سەربازییەی کە ئەو گروپە چەکدارەکان لە بەغدا دەیکەن بووەتە جێگەی مەترسی نەک تەنیا بۆ دەسەڵات و یاسا، بەڵکو بۆ دەستووری عێراقیش، ئەم قسانەی کازی دای ئەوە هات کە بەیانی رۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبیان دەستگیرکردوو دوای ئەوە چەندین خۆپیشاندان روویدا تا کار گەیشتە ئەوەی حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە هاتە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا.
کازم لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەیدا ئەوەی راگەیاند: کە کۆمەڵە کەسانێک لە عێراقدا پەیدابوون کە دەیانەوێت کێشەی سیاسی و ئەمنی دروستبکەن تا کێشە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق دروستبێت و بە هەر هۆکارێک بێت دوابخرێت یان ئەنجام نەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە سورین لەسەر ئەو چاکسازییەی کە دەستمان پێکردووە و هەندێک چاکسازی هەیە کە کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام دەستمان لە ئامانجە سەرەکییەکانمان بە هێچ شێوەیەک بەرنەداوە، لە کۆتایی قسەکانیدا کازمی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم حکومەتە حکومەتی کاربەرێکەر نییە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی پاکتاوی سیاسی نییە، بەڵکو حکومەتی خزمەتکاری گەل و وڵاتە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



