
SNN
شاخەوانێکی کوردستان گەشتیاران و شاخەوانانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە لە مەترسی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنی لە هەندێک ناوچە و داوا دەکات بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
ئاکام شەفیق، یەکێک لە ئەندامانی گروپی شاخەوانی لە کوردستان رایگەیاند: ئاگاداری ھەموو شاخەوانان و گەشتیاران دەکەینەوە کە لەم وەرزەدا ڕوو دەکەنە شاخی ھەڵگورد، بەھۆی توانەوە و ڕەش بوونەوەی بەفر لوغم و مین تەقەمەنیەکان ھەمووی بەدیار کەوتوون و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت.
باسی لەوەش کرد، بەتایبەت (خوارووی میران، ڕێگای باسکە پیوازە نزیک گۆمی سەر نشێوە، لە بناری چیای ھەڵگورد) بە دەیان مین و تەقەمەنی تاکو ئێستاش لەوێ ماون و پوچەڵ نەکراونەتەوە، ئەم ترسییەش رەنگە لە تەواوی چیاو ئەو ناوچانەی کە شاخەوانەکان سەردانی دەکەن ئەگەری بوونی هەیە، بۆیە دەبێت بەوپەری وریاییەوە ماڵە بکرێت لە کاتی شاخەوانیدا.

More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



