یەکشەممە، لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت و هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان تەواودەبێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی نەبووی سیولەی نەقدی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە بەراورد بە مانگی پێشوو چەند ڕۆژێك لە وادەی خۆیدا دواكەوت، بەڵام ئەمڕۆ پارەی پێویست بۆ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابینكراو ڕۆژی یەكشەممەش لیستێكی نوێ ڕادەگەیەندرێت كە تیایدا وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە.
بە گویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNN، دراون ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆتایی هێندرا بە گرفتی كەمی سیولەی نەقدی لە بانكەكانی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆ ئەومەبەستەش ئەو خشتەیەی كە دوێنێ ڕاگەیەندرا تا رۆژی یەكشەممە كاری پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەكشەممە داهاتوو لیستێكی نوێی مووچە ڕادەگەیەندرێت كە وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی تیادا دیاریكراوە بەجۆرێك كەمتر لە هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەمان دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەم مانگەدا هەر لە بنەڕەتدا گرفتی نەبوونی پارەنەبوو بەڵكوو ئەوەی گرفت بوو نەبوونی سیولەبوو لە بانكەكاندا، بۆیە ئەمڕۆ توانیمان ئەو گرفتە چارەسەر بكەین و هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنین.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN دروستكردنی گرفت لەبەردەم دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مەبەستی لە بیربردنەوەی داواكاری مووچەخۆران بوو بۆ ئەوەی واز لە داواكاری كۆتایی هێنان بە لێبڕینی لە%21 مووچە بهێنن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



