
SNN
سەرۆکی فەرەنسا بەمەبەستی ئاسايکردنەوەی پەيوەندييەکانی لەگەڵ وڵاتی رواندا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ سەرۆکەکەی کۆبووە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی وڵاتی رواندای کرد و لە 2010ەوە یەکەم سەرکردەی باڵای فەرەنسایە بچێتە ئەو وڵاتە ئەفریقییە، لە سەردانەکەيدا لەگەڵ پاولا کاگامی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە، ئەوەشی هاووڵاتيانی رواندا چاوەڕێيدەکەن داوايلێبوردنە لەلايەن ماکرۆنەوە بەرامبەر هاوکاری وڵاتەکەی لە جينۆسايدی ساڵی 1994 کە فەرەنسای پێ تۆمەتبار دەکرێت.
لە ساڵی 1994 لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە رواندای جينۆسايد کرا و بەهۆيەوە نزيکەی 800 هەزار کەس گيانيانلەدەستدا، لەدوای رووداوەکەش فەرەنسا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی دەستی هەبووبێت لەو کارەساتەدا.



More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



