
هەڵبژاردن
SNN
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “ئەو کەسانەی ناوی خۆیان بۆ فه‌رمانبه‌ری کۆمسیۆن لە رۆژی ده‌نگدان تۆمار كردووە، ئەگەر لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمدا هەر هەڵەیەکیان هەبوو پێویستە سه‌ردانی بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن بۆ گۆڕانکاریکردن یان راستكردنهوەی فۆڕمه‌كه”.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: “داوا له‌و كه‌سانه ده‌كەن كه ناویان تۆمار كردووه بۆ دامه‌زراندن وه‌كو فه‌رمانبه‌ری کۆمسیۆن لەرۆژی ده‌نگدان، له کاتی روودانی هەر هه‌ڵه‌یه‌ك له فۆڕمی پێشكه‌شكردن، ته‌نها سه‌ردانی بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن بۆ گۆڕانکاریکردن یان راستكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه”.
بڕيارە 10ی تشرينی يەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق بەڕێوەبچێت، لە 25ی ئەم مانگەوە کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان فۆڕمی دامەزراندنی کارمەندانی بڵاوکردووەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



