
SNN
لە کاتی کارکردندا لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت: “هۆکاری ئەو رووداوانە پابەندنەبوونی بەشێکی بەرچاوی کارگەکانی بە رەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارکردن”.
کارمەندێکی کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان لەکاتی کارکردن لەو کارگەیە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا، لەو بارەوە چالاک رەئوف سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەم کرێکارەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 10 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە”.
هاوکات لەبارەی سەلامەتی شوێنی کارکردن و پابەندبوونی کارگەکان بە مەرجەکانی سەلامەتی کارەوە وتی: ” 80٪ی کارگەکان پابەند نین بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارو رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن”.
باسی لەوەشکرد: “لە چوارچێوەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک هەیە کە تایبەتە بە سەلامەتی کرێکاران، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەکی تر هەیە لە سەندیکای کرێکاران و ئەو لیژنانە بەردەوامن لە بەدواداچوون، بەڵام ئەوەی هەیە پابەندنەبوونی کارگەکانە بە سەلامەتی کرێکاران، لە کاتی کارکردندا”.
روونیشیکردەوە: ” دابین نەکردنی کەلوپەلی سەلامەتی بۆ کرێکاران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی کرێکاران لە شوێنەکانی کارکردندا”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



