
SNN
کۆمپانیای فۆرد بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە نیازە تا نۆ ساڵی تر رێژەی 40٪ی تواناکانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەرخان بکات.
بەپێی پلانی کۆمپانیاکە تا ساڵی 2025 بڕی 8 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاد دەکەن، بەمەش کۆی سەرمایەی ئەو کۆمپانیایە دەگاتە 20 ملیار دۆلار.
هەر بۆ ئەو مەبەستە لە پێناو پەرەپێدان بە باتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان فۆرد و کۆمپانیای ئێس کای کۆریای باشور کۆمپانیایەکی هاوبەش دادەمەزرێنن.
لەئێستادا ئۆتۆمبێلی کارەبایی رێژەی 1.2٪ی کۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد پێکدەهێنێت و تەنها ئۆتۆمبێلی موستانگ ماک ئای ئەو کۆمپانیایە بە تەواوەتی کارەباییە و بڕیارە ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلێکی دەیکەی کارەباییش بخاتە بازاڕەوە.
لەپێناو کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا و رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی خواست لە سەر دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاد بووە و ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 240 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەرتاسەری جیهان فرۆشراون، کە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2019 بە رێژەی 43٪ بەرزبووەتەوە.
زۆرترین فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە یەکێتی ئەوروپا، چین و ئەمریکایە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



