
ئاڵاى چین و ئهمریكا | فۆتۆ: CFR
SNN
چین وەڵامی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی هەواڵگری ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە گوماندەکرێت لە تاقیگەیەکی چینەوە دزەیکردبێت و ڤاکسینەکە دروستکراوی مرۆڤ بێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە کە ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا ئاڕاستەیانی دەکات بێ بنەمان و ئەوەش “فێڵێکی سیاسییە، ئەمریکا دەیەوێت ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا بخاتە ئەستۆی چین”.
وەزارەتی دەرەوەی چین رەتیکردووەتەوە کە پەیوەندی هەبێت لە نێوان سەرهەڵدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و تاقیگەی ووهان بۆ توێژینەوە ڤایرۆسییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە بەنیازە راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا لەبارەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، سێ توێژەر کە لە پەیمانگای ووهان بۆ توێژینەوە ڤایرۆلۆجییەکان کاریان دەکرد لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 بە قورسی نەخۆشکەوتوون کە ئەمەش گومان دەخاتەوە سەر ئەوەی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی دەستکردبێت و لەو پەیمانگای توێژینەوەیەدا دروستکرابێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



