
بروسیا دۆرتمۆند
SNN Sport
لە یەکەم یاری خولی ئەڵمانیا دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولەکە ماوەی 2 مانگە راگیرابوو، هەردو یانەی بروسیا دۆرتمۆند و شاڵکە رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا دۆرتمۆند توانی یاریەکە 4-0 بباتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ خولەکە بە ئەنجامدانی 5 یاری دەستیپێکردەوە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی بردنەوەیەکی بە گەورە بەدەست بهێنێت و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خۆی بهێڵێتەوە.
4 گۆڵەکەی دۆرتمۆند هالاند،گێرێرۆ دوو گۆڵ و تۆگان هازارد گۆڵەکەی تری تۆمار کرد.
بەم بردنەوەیە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە پلەی دووەم دێت بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ و خاڵێک لە یانەی بایرن میونخی پێشەنگەوە دوورە کە سبەی بەرامبەر بە یانەی یۆنیۆن بەرلین یاری دەکات.
هەرچی یانەی شاڵکەیە لە پلەی شەشەم دێت بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ.
ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ:
ئۆگسبۆرگ 1-2 وڵفسبۆرگ
فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف 0-0 پادربۆرن
هۆفنهایم 0-3 هێرتا بەرلین
لایپزیگ 1-1 فرایبۆرگ
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



