“ئابووری کوردستان لەبەردەم سێ‌ مەترسیدایە”

0
2027
ئابووری هەرێمی کوردستان

SNN_هەوراز ئەحمەد

بەڕێوەبەری ئینستوتی ئابووری بەژمارە ڕایدەگەیەنێت”ئابووری هەرێمی کوردستان پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرۆدەی دوو گرفتی زۆر گەورەبوو کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ئەویش، وابەستبوون بەداهاتی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی کە لەبەغداوە دەگاتە دەستی، بەڵام لەسایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەیرانی ئابووری شکڵ و شێوەیەکی دیکەی وەرگرتووە، ئەویش ئەوەیە لەیەککاتدا بڵاوبوونەوە و مەترسی ڤایرۆسەکە بووەهۆی مەترسی لەسەر کۆی تەندروستی و ئابووری و جوڵەی جیهانی و ئەم مەترسیەش بەدڵنیایەوە کوردستانی زیاتر گیرۆدەکرد، لەبەرئەوەی جوڵەی کەرتی تایبەت وەستا و هەموو کایەکانی دەرەوەی کەرتی گشتی رووبەڕووی گرفت و زیانی ئابووری بوونەتەوە و بەدڵنیایەوە قۆناغی داهاتوو ئاستی ئەم برینە ئابوورییە زیاتر دەردەکەوێت”.

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینستوتی ئابووری بەژمارە بە SNNى راگەیاند :” لەکاتێکدا ئێستا ئابووری کوردستان لەبەردەم سێ‌ مەترسیە کە بەشێکی بەهۆی کۆرۆناوە دەرکەوتووە و بەشێکی زۆریشی خراپی حوکمرانی هەرێمی کوردستان بووە، چونکە 90% داهاتی کوردستان لەیەک سەرچاوە دێت ئەویش فرۆشتنی نەوتە لەکاتێکدا نەوت ئێستا 60% بەهاکەی لەدەستداوە واتە داهاتی کوردستان بۆ 50% دابەزیوە، لەهەمانکاتدا ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هێشتا ئاسۆی چارەسەرکردنی دیارنییە، بۆیە لەهەمانکات ئەو بڕە پارەیەی بەغداش گرفتی ڕووبەڕوو بووەتەوە، بۆیە دەتوانین بڵین ئابووری کوردستان رووبەڕووی داتەپین بووەتەوە و بەئەندازەیەک قەبارەی داتەپینەکە زیادە هاوشێوەی 2014ەش نییە.”

هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد” هەرچەند کاتەکە زۆر درەنگە بەڵام تەنیا ریگای دەربازبوون لەم قەیرانە هەنگاوی خێرای دەستپیکردنی چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و کەمکردنەوەی مووچەی پڵەباڵاکانە لەکوردستان لەپێناو بەلایەنی کەم دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی فیعلی کوردستان، ئەگەرنا لەقۆناغی دوورمەودا پێویستە کوردستان کار بۆ فرەڕەنگکردنی ئابووری کوردستان بەتایبەت لە سیکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و هتد بکات، هەروەها کار بۆ ئەوە بکات کە هەناردەی گازی سروشتی دەستپیبکات و بێکاتە کارتێکی نوێی ریککەوتن لەگەڵ بەغداد چونکە ئەویش پێویستیەتی و ئەتوانرێت داهاتێکی جیاوازتر لەنەوت دەستی هەرێم و عێراق بکەوێت، ئەو سیاسەتەی داهاتی کوردستان هەمووی لەنەوتەوە دابینبکرێت فەشەلی هێناوە چونکە بازارو نرخی نەوت کڕیاران بڕیاری لەسەردەدەن نەک فرۆشیاران بۆیە هەمیشە لەبەردەم مەترسییە “.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this