
پرۆژەیاسای بودجە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی باس لە دووبارە هاتنەوەی شاندی هەرێم دەکات بۆ بەغدا و ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی عێراقی تانەی لە 10 خاڵ، لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق داوە.
ئەحمەد سەفار، بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: شاندێکی گەورەی هونەری لە هەرێمەوە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتوونەتە بەغدا بۆ جێبەجێکردنی مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجە، هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی مادەی 11 لە پرۆژەیاسای بودجە دەگەرێتەوە بۆ بوونی کێشە لە بەشی ماددەی 11دا، لەگەڵ نۆ ماددەی تر لە پرۆژەیاسای بودجە.
سەفار ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لەو بەشانەی کە حکومەتی ناوەند رەخنەی لێگرتووە لە ماددەی 11، بریتییە لە بوونی 5 ملیار دۆلار قەرزی بانکە بازرگانییەکان لەسەر هەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا دەبێت داهاتی مانگانە رادەستی هەرێم بکات و لە بەرامبەریشدا هەرێم نەوت و داهاتە نا نەوتییەکان رەوانە بکات، چونکە جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی نوێ لە کاتی خۆی تێپەڕیوە.
لای خۆشییەوە، بەدر زیادی: ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر ئەوەی راگەیاند: کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگربووە لەوەی کە دیوانی چاودێری دارایی بەشدار لە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا، لەگەڵ ئەوەشدا پارەکەی زۆری کەڵەکەبوو وەک قەرز لەسەر شانی هەرێمە و هەرێمیش قەرزێکی زۆری بانکە بازرگانییەکانی لەلایە کە نەیداوەتەوە.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
7 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



