ئێروارس: هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێم و رۆژئاوا 1800 شەهیدی لێکەوتووەتەوە

SNN
دەزگای ئێروارس-ی بەریتانی کە کاری کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر قوربانیانی جەنگ لە جیهاندا، لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، هێرش و بۆردومانەکانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە پێنج ساڵی رابردوودا شەهیدبوونی 1800 هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتووەتەوە.
ئێروارس لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئامارەکانی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر هەرێم و رۆژئاوا پێکەوە هەژمارکردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو لە 2020دا 161 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرش و بۆردومانی تورکیاوە کوژراون.
راپۆرتەکە کە پشتی بە هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان بەستووە وتوویەتی، لە ساڵی 2016دا 354 کەس لە هەرێم و رۆژئاوا کوژراون، لە ساڵی 2017دا 338 هاووڵاتی کوژراون، هەروەها لە ساڵی 2018 دا 654 کەس کوژراون و لە ساڵی 2019دا 302 هاووڵاتی هەرێم و رۆژئاوا کوژراون.
کۆتا ئاماری ئێروارس لە ساڵی 2020 کۆکراوەتەوە کە 161هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێم و رۆژئاوای کوردستان کوژراون.
جگە لە زیانە گیانییەکان بۆردومانەکانی تورکیا ژینگەی ناوچەکانی تێکداوە و بەهۆیانەوە رەز و باخێکی زۆری هاووڵاتیان سوتاون، نزیکەی 300 گوند چۆڵکراون، لە ئێستاشدا تورکیا لە هەوڵی پەیداکردنی قازانجێکی ماددیدایە و داری ئەو ناوچانە دەبڕدرێنەوە کە بۆردومان دەکرێن، بەگوێرەی بەشێک لە پەرلەمانتاران دارەکان لەدوای بڕینەوەیان دەبرێنە تورکیا و وەک کاغەز و خەڵوز بەکاردەهێندرێنەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



