وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە

SNN
لەچوارچێوەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە.
شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران لە بەغدادە و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست پێکردووە، لەم چوارچێوەیەشدا دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق کۆبۆوە.
بەپێی راگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا كە خالد شوانی و عبدالحكیم خەسرەو و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کە یاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “ھەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ جێبەجێ كردنی یاساكە”، بڕیاریشە كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت سەبارەت بە پرسی نەوت بۆ ئەوەی راپۆرتێكی ھاوبەش لەبارەی ئەو دۆسیەیەش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت”.
ئێوارەی دوێنی یەكشەممە وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبەجێ كردنی یاسای بودجەی 2021.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



