سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە

SNN
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات: “ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە” و ئەو هەوڵەش بە پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ناودەبات و دەشڵێت: “دڵنیابن بێدەنگ نابین”.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: ” ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە، لەكاتێكدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنی دا ئەم هەفتەیە دانیشتنی تایبەت لەسەر بڕیاری نایاسایی لێبڕینی موچە ئەنجام دەدرێت، ئەویش دوای ئەو فشارەی لەگەڵ هاوڕێیانماندا لە بەشێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كردمان”.
ئەو پەرلەمانتارە بە ئاماژەدان بەوەی دوو یاداشت یەکیان بە واژۆی 57 پەرلەمانتار و ئەویتریان بە واژۆی 65 پەرلەمانتار کە ئاراستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە بە مەبەستی تەرخانکردنی دانیشتنێک لەبارەی لێبڕینی موچەوە، باسی لەوەکردوە: “تائێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی نەکردووە بۆ ئەو دانیشتنە و ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرا و راستەوخۆی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: ” ھیوادارام ھەموو ئەو ئەندام پەرلەمانتارە بەڕێزانەی ئیمزایان لەسەر ئەو یاداشتانە کردوە بێدەنگ نەبن بێ رێزی بە ئیمزاکانیان نەکرێت، هیواداریشم سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر بەڵێنەكەی خۆیان بن و بەزووترین كات بانگێشتی ئەندامان بكەن و ئەو دانیشتنە ئەنجام بدەن”، هەروەک جەختیشی کردوەتەوە: “ئەگەر پەیڕەویش بشكێنن و حساب بۆ ئەندامانی پەرلەمان و ئەو خەڵكە بەش مەینەتە نەكەن و ڕێز لە قسەو بەڵێنی خۆیان نەگرن، ئەوا دڵنیابن بێدەنگ نابین و تائەوكاتەی بڕیای نایاسایی لێبڕینی مووچە هەڵدەوەشێتەوە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



