
SNN
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای زیقار یەکەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە عێراق تۆمار کرا.
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە: “لە نەخۆشخانەیەکی ناسریە لە پارێزگای زیقار کەسێک بە هۆی کەڕووی رەشەوە گیانی لەدەستداوە”، سەرەتا بەرپرسانی تەندروستی پارێزگاکە ئەو بابەتەیان رەتکردەوە.
دواجار سەدام تەویل بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار لە لێدوانێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: “یەکەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە پارێزگاکە تۆمار کراوە”.
روونیشیکردەوە: ” لە کاتی توێکاری بۆ تەرمی مردووەیەک توانیویانە دەستنیشانی ئەوە بکەن کە تووشبووی کەڕووی رەش بووە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو: “تائێستا هیچ حالەتێکی پەتای کەڕووی رەش لە وڵاتەکەدا تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لەو کەسانەی لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە”.
باسی لەوەشکردبوو: “ئەو نەخۆشییە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆرۆناوە نییە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی پاک و خاوێنی لە هەندێک ناوچەی هیندستان دەگەڕێتەوە”.
نهخۆشی كهڕووی رهش له ئهنجامی داڕزینی ناو خاك و مادده ئهندامییه رزیوهكانی وهك گهڵا پووكاوهكان سهرههڵدهدات و مرۆڤ له رێگهی ههڵمژینی خانهی كهڕووهكان تووشی ئهو نهخۆشییه دهبێت، بەتایبەتی لە رێگەی ئامێرەکان شێدارکردن و بوتڵی ئۆکسیجن کە ئاوی پیس تێیاندا کۆدەبێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کۆرۆنا تەنگی بە هیندستان هەڵچنیوە، نەخۆشی کەڕووی رەشیش بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە و هەزاران کەس تووشبوون، کە زۆرینەیان لەو کەسانەن پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



