
SNN
لەبەریتانیا چارەسەرێکی نوێ داهێنراوە، کە بە بۆمبی شەکر ناسراوە و وەک زانایانی ئەو وڵاتە باسی لێدەکەن: “لەچەند چرکەیەکدا خانە شێرپەنجەییەکان لە ناودەبات”.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا ژمارەیەک لە زانایانی زانکۆی ئێدینبێرگ دەرمانێکیان داهێناوە کە لە توانایدایە تەنها لە ماوەی چەند چرکەیەکدا خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو ببات و دەرمانەکەشیان ناوناوە “بۆمبی شەکر”.
روونیشیان کردوەتەوە: ” گرێ شێرپەنجەییەکان بۆ بڵاوبونەوە پێویستیان بە خۆراکە، بۆیە بۆمبی شەکر کە دەرمانی شێرپەنجەی تێدایە و کاتێک لەلایەن ئەو خانانەوە قوت دەدرێت، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان”.
چارەسەرە نوێکە لەسەر شێرپەنجەی مێشک تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە، بەڵام هێشتا لەسەر خانەی شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات و سییەکان تاقینەکراوەتەوە.
جیا لەوە سەرباری ئەو سەرکەوتنانەی لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان بەدەستی هێناوە، بەڵام زانایانی بەریتانی رایانگەیاندوە: ” هێشتا پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە کە ئایا ئەو چارەسەرە نوێیە بە تەواوەتی بێ زیانە یان نا”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



