ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە

شاندی دانوستانکاری هەرێم له بهغدا | فۆتۆ: SNN
SNN
شاندی دانوستاندكاری ههرێمی كوردستان لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵی عێراق دهستی بهگفتوگۆكانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی یاسای بودجە و شایسته داراییهكانی ههرێم و ئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبنەوە.
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهسهر سهردانی شاندهكهی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات.
دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق کۆبۆوە.
بەپێی راگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا كە خالد شوانی و عبدالحكیم خەسرەو و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کە یاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “ھەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ جێبەجێ كردنی یاساكە”، بڕیاریشە كۆبوونەوەیەكی تر بكرێت سەبارەت بە پرسی نەوت بۆ ئەوەی راپۆرتێكی ھاوبەش لەبارەی ئەو دۆسیەیەش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



